جیهان

ترەمپ سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا نوێیەکانی دژ بە ئێرانی ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سیاسەتی "زۆرترین فشار" بۆ سەر تاران.

ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە دوای پەیامێک هات کە ترەمپ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ئێران ناردبوو، هاوکاتە لەگەڵ ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا کە تێیدا هاتووە ئێران "چەکی ئەتۆمی پەرەپێنادات".

ئەم پاکێجەی گەمارۆکان لە ماوەی هەفتەیەکدا سێیەم پاکێجە لە جۆری خۆیدا و داڕمانی بەرچاوی تمەنی ئێرانی بە بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی.

لە لایەکی دیکەوە ئێران ئامادە نەبوو دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکات و ڕایگەیاند، مەحاڵە دانوستان لەگەڵ وڵاتێک بکرێت کە بە هەموو ئاراستەکان فشار بخاتە سەری و خەڵکی بێتاوان بکوژێت.

2025-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.