جیهان

بۆ لابردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەنقەرە وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرەو واشنتۆن دەڕوات

نها نیوز – هەواڵەکان

لە کاتێکدا ئەنقەرە هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ ئاسای بکاتەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم هەفتەیەدا داوا لە بەرپرسانی واشنتۆن دەکات، سزاکانی ئەمریکا لەسەر تورکیا هەڵبوەشێننەوە و ڕێگە بە وڵاتەکەی بدەن بگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی دروست کردنی فڕۆکەی جەنگی.

بڕیارە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕۆژی سێشەممە، لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، مارکۆ ڕوبیۆ کۆببێتەوە، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە یاریدەدەرێکی باڵای ترەمپ بە "خاڵی وەرچەرخان" وەسفی کرد.

سەردانەکەی فیدان لە کاتێکی گرینگدایە بۆ ئەردۆغان، دوای زیندانیکردنی ڕکابەرە سیاسییە سەرەکییەکەی و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو تا دادگاییکردن بە تۆمەتی گەندەڵی، هەنگاوێک کە گەورەترین ناڕەزایەتی لە تورکیا لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا بەدوای خۆیدا هێنا.

هاوبەشی ستراتژیکی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەم چەند ساڵەی دواییدا تێکچووە، بەهۆی فراوانبوونی درزەکانی نێوان هەردوو هاوپەیمانی دێرینی تورکیا.

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی کە بە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ ڕووسیا دانابوو، دوورییەکی لە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، پاراست.

تورکیا بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ واشنتۆن لە سەردەمی ترەمپدایە کە لەبارترەوە بۆ مۆسکۆ دەڕوانێت، هەروەها بەنیازە سوود لە پەیوەندییە شەخسییەکانی نێوان هەردوو سەرکردە وەربگرێت.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تاکەر کارلسۆنی میوانداری، ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆک کۆمار گفتوگۆیەکی نایابی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا، من بە خاڵی وەرچەرخان وەسفی دەکەم.

بڕیارە فیدان ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، مارکۆ ڕوبیۆ کۆببێتەوە، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە یاریدەدەرێکی باڵای ترەمپە و گفتوگۆکە بە "خاڵی وەرچەرخان" وەسفی کردووە.

2025-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.