جیهان

لە ماوەی دوو رۆژدا هەزاران کەس لە غەزە بوونەتە قوربانی

نهانیوز-هەواڵەکان

لە هێرشەکانی دو رۆژی رابردوی ئیسرائیلدا بۆسەر غەزە، زیاتر لە هەزار کەس بونەتە قوربانی و کۆی ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی جەنگی غەزەوە گیانیان لەدەست داوە لە 50 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی هێرشەکانی دو رۆژی رابردوی ئیسڕائل بۆسەر غەزە،  436 کەس گیانیان لەدەستداوە و 678 کەسی دیکەش بریندار بون.

لای خۆشییەوە ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەزە، رایگەیاند: لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا 174 منداڵ و 89 ئافرەت و 32 کەسی بەساڵاچو کوژراون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە حەوتی تشرینی یەکەمی 2023ەوە و بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، 49 هەزار و 547 کەس لە غەزە  گیانیان لەدەست داوە و 112 هەزار و 719 کەسیش بریندار بون.

 
2025-03-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.