جیهان

تاران هەڵوێستی خۆی گۆڕی و لەگەڵ ترەمپ دانوستان دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، هەرچەند کاربەدەستانی تاران بەزمانی زبر و توند بەرامبەر ئەمریکا لێدوان دەدەن، بەڵام ئێران ئامادەیی هەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئێران هەڵوێستی توندو وتاری زبریان هەیە، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەییان هەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هەڵمەتی زۆرترین سزا و فشار بۆسەر ئێران لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بەرپرسانی ئێران هەست بەمەترسی دەکەن سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەرەو سفر لەرێگەی سزای زیاتر کە ئەوەش وڵات ناچاردەكات چۆک دابدات.

چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئەگەر ئێران هەموو ڕیگا دیپلۆماسییەکان بپچڕێنێ نیگەرانن، ئەوەش ناڕەزایی ناوخۆیی بەرامبەر عەلی خامنەیی، بڕیاردەری کۆماری ئیسلامی فراوانتر دەكات.

ئاژانسەكە باس لە توندكردنەوەی فشارەكانی واشنتۆن بۆسەر تاران دەكات، لەهەمان کاتدا سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ و گرتنەبەری رێكاری سەربازی دژی ئەو وڵاتە دەكات.

ئەوەش لەکاتێکدایە ترەمپ نامەیەكی بۆ خامنەیی پێشنازكرد لەسەر دانوستان بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی بەوەش دەرگایەكی كردوەتەوە، بەڵام لەلایەن رێبەری ئێرانەوە رەتكرایەوە.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.