جیهان

پوتین بە ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا ڕازیە بەڵام بە مەرج

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا دووپاتی کردەوە کە مۆسکۆ ڕازییە بە پێشنیارەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان، کە دەبێت هۆی ئاشتی درێژخایەن و نەهێشتنی هۆکارەکانی قەیرانەکە.

سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە "رووسیا پاڵپشتی ئاگربەستی 30 ڕۆژە لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەم ماوەیە چۆن بەکاردەهێنرێت".

ڕوونیشی کردووەتەوە، گرنگە چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکان بکرێت. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە وردەکاری ورد سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتی هەیە، هەروەها پرسیارێکی سەبارەت بە چۆنیەتی چاودێریکردنی کارەکانی ئۆکرانیا لە کاتی ئاگربەستەکەدا وروژاند.

پوتین جەختی لەوە کردەوە ئۆکرانیا دەبێت بەپەلە داوای ئاگربەست لە ئەمریکییەکان بکات بە پشتبەستن بە بارودۆخی سەر زەوی، پۆتین پێی وایە هێشتا دیار نییە کێ فەرمانی وەستاندنی شەڕ لە ئۆکرانیا دەردەکات و نرخەکەی چی دەبێت، جەختی لەوەش کردووەتەوە،ڤکە هێزەکانی ڕوسیا نزیکەی لە هەموو بەرەکاندا پێشڕەوی دەکەن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بارودۆخی ناوچەی کورسک بەتەواوەتی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، دەشڵێت، ئەو گروپە چەکدارە ئۆکرانیایانەی لەشکرکێشی دەڤەری سنووری کوردسکیان کردووە بەدەست گەمارۆیەکی خنکێنەرەوە دەناڵێنن و هیچ بژاردەیەکیان نابێت جگە لە تەسلیمبوون یان مردن.

بەوەتەی سەرۆکی ڕوسیا، ئۆکرانیا ڕەنگە ئاگربەستی کاتی بۆ کۆکردنەوەی زۆرەملێ و دابینکردنی چەک بەکاربهێنێت، بەتایبەتی لە ئۆبلاستی کورسک و پێویستە دیاری بکرێت کە چۆن ئەمە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕوسیا بە پشتبەستن بە دۆخەکە "لە سەر زەوی" دانوستان دەکات بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، کە هەموو پلانە سەربازییەکان لە ناوچەی کورسک و لە بەرەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.