گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر وەزیری نەوتی ئێراندا دەسەپێنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەپاندنی سزای بەسەر موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران و ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار بە هەناردەکرنی نەوتی ئێران بۆ چین دەدات.
ئەمە سێیەم پاکێجە کە ئیدارەی ئەمریکا بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندووە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ڕابردوودا بڕیاریدا ستراتیژی زۆرترین فشار بخاتەوە سەر ئێران.
وەزیری نەوتی ئێران یەکەم بەرپرسە لە حکومەتەکەی مەسعوود پزیشکیان کە ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەر دەسەڵات لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو.
|