جیهان

ئەردۆغان بەردەوامە لە سازش و بڕیارێکی قورسی دیکە دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر داوای بکەن، لەگەڵیان کۆدەبنەوە، لەبەرامبەردا هاوسەرۆکی دەم پارتیش ئاشکرای دەکات، کە ئەمڕۆ یان سبەی داواکاری پێشکەشدەکەن.

 ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە پرسی، ئایا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆدەبنەوە، ئەو وتی ''لەگەڵ هاوڕێیانمان کۆدەبنەوە. بەڵام ئەگەر داوا لە منیش بکرێت، قبووڵی دەکەم".

هاوکات عەبدوڵا گولەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی باسی لەوەکرد، کە رۆژی دووشەممە، کە دەکاتە 17ـی ئەم مانگە، لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبنەوە.
 
لایخۆشیەوە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی هەر ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی پارتەکەی لەگەڵ پارتی سەعادەت سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، ئاشکرایکرد ''شاندەکەمان ئەمڕۆ یان سبەی داواکاری پێشکەش دەکەن".
 
جێی ئاماژەیە، سەردانەکانی دەم پارتی بۆ لای حیزبەکان بەمەبەستی تاوتوێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، کە 27ـی شوباتی رابردوو داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.