جیهان

واشنتۆن و یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەن

نها نیوز - هەواڵەکان

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی نوێی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، کە کوتلەی سەرەکیی کوردە و ئەمریکا تێیدا پشتیوانی دەکات، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە کرد و داوای لە لایەنە دەرەکییەکان کرد ڕێز لە یەکگرتوویی سووریا بگرن.

ڕوبیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەمریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە لەم دواییانەدا لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا ڕاگەیەندرا بۆ یەکخستنی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ وڵاتێکی یەکگرتوو.

سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: "هێزەکانی سووریای دیموکرات کە بەشێکی زۆری باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کردووە، ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە بۆ پەیوەست بوون بە دامودەزگا نوێیەکانی دەوڵەتەوە".

کایا کاڵاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکەوتنەکە بۆ سەقامگیری زیاتر لە سووریا خۆش دەکات و داوای لە هەموو ئەکتەرە دەرەکییەکان کرد کە ڕێز لە یەکڕیزی و سەروەری سووریا بگرن.

ئیدارەی خۆسەری کورد کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، ناوچەیەکی بەرفراوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆنترۆڵ دەکات، لەنێویاندا کێڵگە گەورەکانی نەوت و گاز.

هێزەکانی سووریای دیموکرات باڵی سەربازی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  (AANES)ن کە کوردەکان سەرکردایەتی شەڕی دژ بە داعشیان کرد تا توانیان لە دوایین مۆڵگەکانی لە ساڵی 2019 ڕابکەن.

پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردانی سووریا تورکیای توڕە کرد کە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) کە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە تۆمەتبار دەکات، کە ئەنقەرە و چەند زلهێزێکی ڕۆژئاوا وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" پۆلێنی دەکەن.

دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا، لە دوای لەکارلادانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا، دوای شەڕێکی ناوخۆ کە زیاتر لە 13 ساڵی خایاند، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر تەواوی وڵاتەکەدا دەدەن.

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.