ئۆکرانیا ڕازییە بە 'دانوستانی خێرا' لەگەڵ ڕوسیا
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ئۆکرانیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر چوونە ناو "دانوستانی خێرا" لەگەڵ ڕوسیا.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری جددە ڕایگەیاند، کیێڤ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانوستانی دەستبەجێ لەگەڵ ڕوسیا، ئۆکرانیا هەنگاوی بەرەو ئاشتی ناوە و تۆپەکەش لە گۆڕەپانی ڕوسیادایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پەسەندکردنی کیێڤ لەسەر ئاگربەستەکە دەگەیەنین بە ڕوسیا و هیوادارین وەڵامی ڕوسیا ئەرێنی بێت".
جەختیشیکردەوە "سەرۆک ترەمپ دەیەوێت بە زووترین کات شەڕ لە ئۆکرانیا ڕابگرێت".
لە شاری جددە، دانوستانە سەرەکییەکانی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد لە هەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێیە بەردەوامەکان، لە کاتێکدا واشنتۆن هەوڵدەدات پاڵ بە کیێڤەوە بنێت بۆ ئەوەی ئیمتیازات بدات، مۆسکۆش پێداگری لەسەر مەرجی توند دەکات.
|