جۆو وێڵسن:تەیف سامی کوردەکانی برسی کردوە بەڵام ترەمپ چارەسەری دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای جێبەجێکردنی سزا بەسەر بانکی رافیدەیندا دەکات و دەڵێت" تەیف سامی کوردەکانی برسی کردوە،بەڵام ترەمپ چارەسەری دەکات.
جۆو وێڵسن،کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی" پێویستە سزای بانکی رافیدەین بدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا چیتر سزاکانی سەر بانکی رافیدەین دوانەخات کە ملیۆنان دۆلار بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق سپی دەکاتەوە.
نوسیویەتی" لەگەڵ ئەم سپیکردنەوەی پارەیەشدا، تەیف سامی، وەزیری دەرایی عێراق خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق برسی دەکات و موچەکانیان نانێرێت، بەڵام ترەمپ خۆی چارەسەری دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیک دەبینەوە لە نیوەی مانگی دوو، بەڵام تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و دارایی عێراق بەهۆی کێشە لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر نەداوە.
|