جیهان

مەزڵوم عەبدی و شەرع رێکەوتن و هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سوریا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکایەتى کۆمارى سوریا رایدەگەیەنێت، ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رێككەوتننامەییەکیان واژۆكرد بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دامودەزگاکانی کۆماری عەرەبیی سوریا و جەختکردنەوە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا و رەتکردنەوەی دابەشبوون.

دەقی رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع…

*دەستەبەکردنی مافی هەموو سوورییەکان بۆ نوێنەرایەتیی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیی و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئایینیی و نەتەوەیی.

*پێکهاتەی کورد پێکهاتەیەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سووریا، دەوڵەتی سووریایش مافی هاوڵاتییبوون و هەموو مافەکانی دیکەی زامن دەکات.

*بەرقەرارکردنی ئاگربەست لە هەموو ناوچەکانی سووریا.

*تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنیی و سەربازییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ناو ئیدارەی دەوڵەتی سووریا، لەوانە؛ دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتیی و گازییەکان.

*گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و زامنکردنی ئاسایشیان لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە.

*پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سووریا لە شەڕی دژی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و یەکڕیزیی سووریا.

*رەتکردنەوەی داوای بەشبوونی سووریا و گووتاری رقاویی و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ناتەبایی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا.

*لیژنەی جێبەجێکردن کاردەکەن و هەوڵدەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن.
 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.