ئەمریکا: بۆ لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل کار دەکەین
نهانیوز- هەواڵەکان
ئادەم بوهلەر نێردەی تایبەتی ئەمریکا هۆشداری دا لە ئەگەری هاوکاریی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تێکدانی بەرنامەی کۆماری ئیسلامی.
بوهلەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بە کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کرد و بە نیشانەی هۆشدارییەکانی ئەم دواییەی ئیدارەی ترەمپ بۆ بەرپرسانی ئێرانی زانی و وتی" تا کاتێک هەڕەشەکەی جێبەجێ نەکات، تەنها هەڕەشەیەکی پەردەپۆش دەبێت".
لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕۆژی ڕایگەیاند" هیچ کێشەیەک نەماوە لە پێکەوە کاردکردنی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی "..
وتیشی" هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل بۆلەناوبردنی هێزی سەربازی ئێران بۆ ئێمە زۆر قورس نییە و ڕەنگە پێویست بێت ئەمە بکەین".
ترەمپ پێشووتریش لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی جەختی کرد: هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئەو پرسە یان لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر دەبێت بکرێت یان چالاکیی سەربازی.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەری دانوستانی زیاتری لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە.
خامنەیی رێبەری باڵای ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وەلامی نامەکەی ترەمپ لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران وتی: نهێنی وڵاتانی زلهێز دانوستان نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو حوکمڕانی و جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانیانە. "کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کام لەو چاوەڕوانییانە قبوڵ ناکات و لە ژێر گوشاری هیچ زڵهێزێک دانوستان ناکات".
چاودێران پێیان وایە رازی نەبوونی خامنەیی بۆ دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دەتوانێت میکانیزمەکە بۆ هێرشی نیزامی چالاک بکات و تەنانەت ئەمریکا بییەوێت هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
|