جیهان

دوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە دەکرێت لە سەر قەتڵ و عامی عەلەوەیەکانی سووریا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمریکا و ڕووسیا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کۆبوونەوە لەبارەی سووریا ئەنجام بدەن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارانەوە ڕایگەیاندووە، واشنتۆن و مۆسکۆ داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە سووریا ئەنجامبدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە گرژییە ئەمنییەکان لە کەناراوەکانی سووریا پەرەی سەند، بەتایبەتی لە شارەکانی تارتووس و لازقییە، کە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەت و گروپە چەکدارەکان سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

2025-03-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.