لە سوریا شەڕ گەیشتە گەڕەکە کوردییەکان و قوربانی هەیە
نها نیوز – هەواڵەکان
چەکدارانی سەربە تورکیا و دەسەڵاتی نوێی رژێمی دیمەشق هێرشیانکردە سەر بازگەی "ئەلعەوەرید" لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب.
لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بۆسەر گەڕەکی کوردنشینەکان لە حەلەب، سێ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سەربە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و هاوڵاتییەک بریندار بوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردی و پاراستنی گەڕەکەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی پێنجشەمەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای حکومەتی کاتی سوریا و گروپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان هەیە و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، هاوکات رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "لە پێنجشەممەی رابردووەوە زیاتر لە 745 كەسیان هاوڵاتی مەدەنی لە كەنار ئاوەكانی سوریا كوژراون كە دەستیان لە شەڕەکەدا نەبووە.
|