جیهان

روانگەی سوری: لە گرژییەکانی سوریا تەنیا دوێنێ 240 کەس کوژراون

نهانیوز هەواڵەکان
 
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات کە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی پاشمەوەی ئەسەد و هێزەکانی ئەحمەد شەرع بەرز بوەتەوە بۆ 500کەس و تەنیا لە دوێنی رۆژی هەینی زیاتر لە 240 کەس لە هەلومەرجی جیاوازدا کوژراون.
 
بەگوێرەی نوێترین ئاماری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە 500 کەس لە سوریا بەهۆی شەڕ و بۆردومانی درۆن و گولەبارانکردنەوە کوژراون لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی ناوخۆو هیزەکانی سەربە دەسەڵاتی جۆلانیەوە و زیاتر لە ٣٤٠ کەس خەڵکی سڤیلن. 
 
بە پێی ئامارەکەی روانگەی سووری دوێنێ لە شاری بانیاس 60 کەس کە 10 ژن و 5 منداڵی تێدابووە لە مەیدان لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی ناوخۆوە کوژران و ئیعدام کراون".
 
هەروەک ئاشکرایدەکات کە رووداوی کوشتن و گولەبارانکردن و بۆردومانەکان لەم شوینانە بوون:"  گوندی عەلوش، شاری ئەلشەداد، گوندەکانی دووایر بابدە و بەیت ئانا، ئەلشەیر، ئەلموختارییە ، قەرفەیس ، پارێزگای لازقیە"، هەروەها ژمارەیەکی دیکەی کوژراوەکانیش لە شاری ئەلحەفە لە پارێزگای لازقیە و شاری یەحموور لە لادێی تارتووس و لە ناوچەی سەلحەب لە گوندی حەما بوون".
 
هەروەهابڵاویشیکردووەتەوە کە "لە ئەنجامی هێرش و بۆسەی گروپە چەکدارەکان، کە لەلایەن لایەنە هەرێمایەتییەکانەوە کۆنترۆڵکراون، لە لادێکانی جەبلە و لازقییە، ئەندامی ئیدارەی ئاسایشی گشتی و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری کوژران..
 
بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوری لە 4/3/2025 شەروپێکدادان و ئاڵۆزی لەسوریا سەریهەڵدا و تائـێستا 360 کەس بەوهۆیەوە کوژراون کە زۆربەیان لە دوێنێدا بووە و 240 کەس بوون.
 
2025-03-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.