شەرع هەڕەشەی نوێ دەکات و "تائیفە"ی عەلەوییەکان تەخت دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری سوریا په‌یامێكى توند‌و هه‌ڕه‌شه ئامێزى بڵاوكرده‌وه و جەختیکردەوە کە پێویسته سوریا له‌پاشماوه‌كانی رژێمی پێشوو پاكبكرێته‌وه و چه‌كدارانی عه‌له‌وی خۆیان راده‌ستی سوپاى سوریا بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی راگوزاری سوریا لە په‌یامێکی تایبه‌ت بە به‌دۆخی ناوخۆیی سوریا وتی "سوریا یه‌ك دڵ و یه‌ك جه‌سته‌یه له رۆژئاوا تاكو رۆژهه‌ڵات، شوێنی گێره‌شێوێنانی تێدا نابێته‌وه و واباشتره هه‌رچی زووە چه‌كدارانی عه‌له‌وی خۆیان راده‌ست بكه‌ن تا بۆیان دره‌نگ نه‌بوه، ئەگەر دڕکێک بەپارێزگایەکی سوریادا بچەقێت، هەموو پارێزگاکانی دیکە بۆی هەڵدەستن، بەشێک لەپاشماوەکانی رژێمی کەوتوو، هەوڵیاندا سوریای نوێ تاقیبکەنەوە".
شه‌رع وتیشی "ئاسایشی هاوڵاتییان بپارێزن و له‌دیله‌كان نه‌ده‌ن و پێشێلكارییه‌كان حه‌كیمانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته قۆناغی پاكبونه‌وه‌ی سوریایه له‌كه‌سانی نه‌یار و دوژمن به‌ئارامی و پیشكه‌وتن، ئه‌وانه‌ی هێشتا ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌گێڕیی به‌رده‌وامبێت و هاوڵاتییان پشوو نه‌ده‌ن و به‌ره‌و قۆناغێكی سه‌قامگیرو خۆشگوزه‌ران هه‌نگاو نه‌نێن".
سەرۆکی راگوزەری ئاماژەی بەوەشدا "لەسوریای ئەمڕۆدا هیچ جیاوازییەک لەنێوان دەسەڵات و گەلدا نییە، ئەو وڵاتە بۆ هەموان گرنگە و واتای بۆ هەموان هەیە، بۆیه نابێت ترس لەسەر وڵاتێک هەبێت کە خاوەن ئەمجۆرە گەل و رۆحە بێت".
شەرع ڕوی په‌یامه‌كه‌ى کردە پاشماوەکانی رژێمی پێشوی سوریا و ئاشکرایکرد "ئێمە لەشەڕی ئازادکردندا دژیان جەنگاین، سەرەڕای هەوڵدانیان بۆ کوشتنمان، ئێمە چاکسازیی وڵاتەکەمان دەوێت کە ئێوە وێرانتان کردووە و هیچ مەبەستێکمان لەخوێنی ئێوەدا نییە".
راشیگەیاند "هێشتا لەسەر نەزانیی خۆیان بەردەوامن، ئێوە بەکردەوە ناشیرینەکانتان دەستدرێژیتان کردەسەر هەموو سورییەکان، به‌ڵام من پیرۆزبایی لەهێزەکانی سوپا و ئاسایشی وڵات ده‌كه‌م بۆ پابەندبونتان بەپاراستنی هاوڵاتییان و خێرایی ئەدایان".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، تائێستا 90 لەوکەسانەی کە لەپێکدادانەکاندا کوژراون، هاوڵاتیی سڤیلین.
"پاشماوەکانی رژێمی روخا و بەدوای تێکدان و وروژاندندا دەگەڕێن، ئێمە بەدوای پاشماوەکانی رژێمی روخاودا دەگەڕێین، ئەوانەی تاوانیان دژی گەل ئەنجامداوە، هەر کەسێکیش دەستدرێژی بکاتەسەر هاوڵاتییان، بەتوندی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، سەرەڕای ئەو ناپاکییەی بەرامبەرمان کراوە، دەوڵەت هەر زامنی ئاشتیی ناوخۆیی دەکات". ئەحمەد شەرع وایوت
|