جیهان

شەرع کۆمەڵکوژی لەناو عەلەوییەکان دەستپێکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

بەڕێوەبەری روانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی كوژراوەكان لە گرژییەكانی نێوان هێزە چەكدارەكانی سەر دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و گروپە چەكدارەكانی عەلەوی، گەیشتوەتە 120 كەس، هەروەها بانیاس بەتەواوی دەستی بەسەردا گیراوەتەوە لەلایەن چەكدارانی سەر بە ئەحمەد شەرعەوە".

رامی عەبدول رەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بۆ كەناڵی مەشهەد دەڵێت "تێكهەڵچوون لە شارۆچكەی جەبلە لە ریفی لازقییە بەردەوامە، هەروەها هێرشكراوەتە سەر قەردەحە، هاوكات ئۆپەراسیۆنەكان لە گەڕەكەكانی لازقیە بەردەوامە".

رامی وتیشی "زیانە مرۆییەكان زۆر زیادیانكردووە، بەجۆرێك كۆمەڵكوژیی لە گوندی مختاریە و گوندەكانی باكوری لازقییە روویداوە، لەوێ 52 كەسی عەلەوییەكان كوژران".

پەیوەست بە ژمارەی کوژراوان لەنێوان هەردوو هێزەکە، بەڕێوەبەری روانگەی سوری ئاشکرایکرد "ژمارەی كوژراوەكان لە گرژییەكانی نێوان هێزە چەكدارەكانی سەر دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و گروپە چەكدارەكانی عەلەوی، گەیشتوەتە 120 كەس، كە 36 كەسیان لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆی سوریان، 4 مەدەنی، و 32 كەسیش لە گروپەكانی سەربە رژێمی پێشوو لەخۆدەگرێت".

بەگوتەی سەرچاوەكانی كەناڵی ئەلجەزیرە، غیاس دەلا ئەفسەرێكی سوپای پێشووی سوریا و نزیك لە ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد لەگەڵ چەند ئەفسەرێكی دیكە سەرپەرشتی ئەو هێزە چەكدارانە دەكەن كە پێكیانهێناوە.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو هێزانە لەلایەن حیزبوڵای لوبنان و گروپە چەكدارەكانی عێراقەوە هاوكاری دارایی كراون و وڵاتی دەرەكیش پشتیوانیان دەكات.
2025-03-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.