جیهان

پوتین: ڕوسیا بە نیاز نییە لە پرسی ئۆکرانیا پاشەکشە بکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێویستە مۆسکۆ ئاشتی بۆ ئۆکرانیا هەڵبژێرێت کە ئاسایشی درێژخایەن و گەشەسەندنی بەردەوامی ڕوسیا مسۆگەر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی ئازاری، 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە لێدوانێکیدا بۆ ئەو ژنانەی کە خزم و کەسوکاریان لە شەڕەکەدا لەدەستداوە وتی: "دەبێت بۆ خۆمان بژاردەی ئاشتی هەڵبژێرین کە لەگەڵ ئێمەدا بگونجێت و لە ئایندەدا ئارامی بۆ وڵاتەکەمان مسۆگەر بکات".

کاتێک دایکی یەکێک لە سەربازە کوژراوەکان پرسیاری لێکرد کە ئایا ڕووسیا پاشەکشە دەکات، پوتین وتی، "ڕوسیا بەنیازی ئەوە نییە".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە، پێیوابوو ئاگربەستێکی کاتی لە ئۆکرانیا وەک ئەوەی لایەنەکانی پاریس و کیێڤ پێشنیاریان کردووە، "بەتەواوی قبوڵکراو نییە".

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، "پێویستە ڕێککەوتنی تۆکمە لەسەر چارەسەری کۆتایی" بۆ شەڕی سێ ساڵە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئاگربەستێکی کاتیی سنووردار کە ڕێگە بە هێزەکان بدات بە هێزەکان ڕیزەکانیان "ڕێکبخسنەوە" بەتەواوی قبوڵکراو نییە، چونکە ڕێککەوتنی تۆکمەی بەتەواوی پێچەوانەی ئەنجامە خوازراوەکەی لێدەکەوێتەوە".

زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدوای "ئاگربەست"دا دەگەڕێن بۆ سوپای ئۆکرانیا کە لە بەرەی ئۆکرانیادا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کرد و لەم دواییانەشدا خۆی لە هاوپەیمانەکەی ئۆکرانیا دوور خستەوە لە هەوڵێکدا بۆ دانوستان لەگەڵ مۆسکۆ. هەفتەی ڕابردوو زێلینسکی سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتباری کرد بەوەی "ئامادە نییە بۆ ئاشتی" لەگەڵ ڕوسیا.

زێلێنسکی و ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئامادەن دانوستانی ئاشتی لە ژێر هەندێک مەرجدا ئەنجام بدەن، بەڵام ئەمانە بەدی نەهاتوون و هەڵوێستەکانیان لە ناکۆکی ماونەتەوە بە تایبەتی ئۆکرانیا داوای گەرەنتی ئەمنی بەهێز لە هاوپەیمانەکانی دەکات بۆ ئەوەی مۆسکۆ نەتوانێت هێرشێکی نوێ ئەنجام بدات.

لای خۆیەوە ڕووسیا داوا دەکات ئۆکرانیا "چەک داماڵێت" و کیێڤ دەستبەرداری چوار ناوچەی ڕۆژهەڵات و باشووری ئەو وڵاتە بێت، جگە لە نیمچە دورگەی کریمە کە لە ساڵی 2014دا لکێندرا، ئەمانە مەرجی قبوڵنەکراون بۆ ئۆکرانیا.

2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.