جیهان

بڕیاری قەدەغەی گەشت بۆ ئەمریکا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە


نهانیوز-هەواڵەکان

بڕیاری قەدەغەى گەشت بۆ ئەمریکا کەوتە بواری  جێبەجێکردنەوە و بڕیارەکەش هاوڵاتییانى ئەفغانى و پاکستانى دەگرێتەوە و چەند وڵاتێکی دیکە دەگرێتەوە

سێ سەرچاوەى ئاگادار بە میدیاکانى ئەمەریکایان راگەیاندوە کە لە هەفتەى داهاتوەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بڕیارەکەش هاوڵاتییانى ئەفغانى و پاکستانى دەگرێتەوە و جگە لەو دوو وڵاتەش هاوڵاتییانى وڵاتێکى دیکەیش دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین سێهەم وڵات کوێ دەبێت.

ئەگەر ئەم بڕیارە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە لە ساڵى 2018 بۆ یەکەمجار لەلایەن ترەمپەوە پەسەندکرا و ساڵى 2021 بایدن رەتى کردەوە، ئەوا دەیان هەزار ئەفغانى کە پێشتر هاوکاریی ئەمەریکایان کردوە لە دژى تاڵیبان رێگەیان نادرێت بچنە ئەمەریکا و لە ئەفغانستانیش ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت.

بڕیارى قەدەغەى گەشت بەتایبەت بۆ هاوڵاتییانى ئەو وڵاتانەى زۆرینەیان موسوڵمانن دەگەڕێتەوە بۆ خولى یەکەمى سەرۆکایەتیی ترەمپ، کە ئەوکات رێگەى لە هاوڵاتییانى حەوت وڵات گرت بچنە خاکى ئەمەریکا و یەکێک بو لەو بڕیارانەى زۆرترین مشتومڕى لێکەوتەوە.
2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.