ئێران بۆ فیدان: تۆ بێ ئهدهبى
نها نیوز - هەواڵەکان
گەورە راوێژکارێکی عەلی خامنەیی هێرشدەکاتەسەر هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و پێی دەڵێت "پێوستە بەرپرسانی تورکیا پابەندی ئەتەکێتی دیپلۆماسیی بن".
هەینی رابردوو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا رەخنەی لەنفوز و رۆڵی ئێران لە عێراق و سوریا گرت، ناکۆکییەکی ئاشکراو بێوێنەی لەنێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی دیپلۆماسی لێکەوتەوە.
فیدان راشیگەیاند، سیاسەتی دەرەوەی ئێران کە پشت بەبریکارەکانی لەناوچەکە دەبەستێت، سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیهێناوە، مەترسیی گەورەشی لەخۆگرتووە.
لەوەڵامی لێدوانەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەلی ئەکبەر ویلایەتی گەورە راوێژکاری عەلی خامنەیی "پێوستە بەرپرسانی تورکیا پابەندی ئەتەکێتی دیپلۆماسیی بن"، هەروەها هۆشداریش دهدات لەوەی، لەبەرامبەر ئەوكارانهى کە بەزیادەڕەویی كراون لهلایهن توركیاوه، ئێران بێدەنگ نابێت.
لەلایەکی دیکەشەوە لەبەرامبەر ئهو لێدوانهدا، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشێكى توندیكرده سهر فیدان و كار گهیشته ئهوهى "بهبێ ئهدهب" ناوى برد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هاکان فیدان وەڵامی لێدوانەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی دایەوە کە بانگەشەی ئەوەیکردبوو "بەرەی مقاوەمە" تێکنەشکێنراوە.
فیدان وتبوى "بونی ئێران لەسوریا ڕێگریی لە روودانی جینۆسایدێکی گەورە لەغەززە نەکردووە"، ئهمهش كاردانهوهى زۆر توندى بهدواى خۆیدا هێناوهو وهڵامهكانیش دژى فیدان لهتارانهوه تادێت فراوانتر و توندتر دهبن.
|