ترەمپ دوا هۆشداری ترسناک دەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ هۆشداری مەترسیدار دەدات بە حەماس و دەڵێت "بارمتەكان ئازادبكەن ئەمە دوا هۆشدارییە و دەستبەجێ كەرتی غەززە بەجێبهڵن پێش ئەوەی درەنگ بێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە سەكۆی "سۆشیال تروس" دواین هۆشداری دەداتە حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەکەرتی غەززە ماونەتەوە.
وتیشی "بۆ خەڵکی غەززە، ئایندەیەکی جوان چاوەڕێتان دەکات، بەڵام ئاوا نابێت بارمتەكان بهێڵنەوە، ئەگەر بارمتە بمێننەوە، ئەوا مردون، بۆیە بڕیاری دروست بدەن".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا "ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن نەک دواتر، تەرمی ئەو کەسانەش بگەڕێننەوە کە کوشتوتانن، ئەگەرنا ئەمە دوا هۆشداریتان دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرکردایەتی بزوتنەوەی حەماس کرد دەستبەجێ و پێش ئەوەی درەنگ بێت غەززە بەجێبهێڵن.
وتەکانی ترەمپ دوای کۆبوونەی هات لەگەڵ ژمارەیەک بارمتەی ئازادکراو، کە باسیان لە ئازارەکانیان کرد.
|