جیهان

ئەمریکا: ئەگەر عێراق هەناردنەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە سزای بەسەردا دەسەپێنێن


ئەمریکا هۆشداری دەدات بە عێراق کە ئەگەر هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە وهاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە رانەگرێت، ئەوە سزای قورس بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت. 

سایتێکی ئەمریكی، راپۆرتێكی (سیمون واتكینز) بڵاوكردووەتەوە،و دەڵێت" ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشكاوانە بە سودانی وتووە یان دەست بە هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەیت و  غازو كارەبای ئێرانرادەگری یان ئەمریکا سزای قورس بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت".
 
ئاشکراشی دەکات کە ئەمریکا و هاوبەشەكانی لە هەرێم دەیانەوێت لەمەودای درێژخایەندا کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان بهێنن لەگەڵ کۆمپانیا چینی و روسی و ئێرانییەکان.

هەروەها بڵاویشی کردووەتەوە کە سودانی كتوپڕ خۆی بە تەواوی لەگەڵ بیرۆکەکەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بینیوەتەوە، لە پێویستی پەلەكردنە لە كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا.

رۆبیۆ بە سودانی وتووە،  ئەمریکا گرنگی بە سەربەخۆیی وزەی عێراق و پێدانی شایستەكان دەدات بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە عێراق کاردەکەن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە واشنتۆن دەیەوێت بەغداد هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە رابگرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزەو، دەیەوێت دەستبەجێ رێگە بە رۆیشتنی نەوتی عێراق بدات بۆ تورکیا، ئەگەر عێراق ئەم هەنگاوانە بنێت، ئەوا وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەمریکا وەردەگرێت، ئەگەر نەشیکات، ئەوا روبەڕوی سزا دەبێتەوە، کە رەنگە توندكردنەوەی زۆر بەخێرایی پەرەبستێنێت.
2025-03-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.