ئەحمەد شەرع: کاردەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاگوزەر
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، ئاشکرایکردووە، کار بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی ڕاگوزەری گشتگیر لە سووریا دەکات و جەختیشی کردوووەتەوە کە کار لەسەر دروستکردنی لیژنەیەک دەکەن بۆ ئامادەکردنی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، "کاردەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیری ئینتقالی و لە ڕۆژانی داهاتووش لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی ڕادەگەیەنین".
ئاماژەی بەوەشکرد، سووریا لە سایەی خودا و سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات خەباتیان کرد و ئەمڕۆش لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی سووریادا دەکەینەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دوای ڕاوێژکاری چڕوپڕ لەگەڵ شارەزایانی یاسایی، بەرپرسیارێتی وڵاتم لە ئەستۆ گرت و بە هەموو هێز و ئیرادەیەکمەوە کار بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی سووریا دەکەم".
دوێنێ چوارشەممە، ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا بڕیاری نوێی دەرکرد، لەوانە دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی وڵات و هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی 2012.
|