بەنیازی داگیرکاری، حەماس شکست بە بیرۆکەى ترەمپ دەهێنین
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرکردەیەکی باڵای حەماس بەڵێن دەدات، بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ میسر و ئوردن شکست پێدەهێنن.
باسم نەعیم، ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی حەماس، سەبارەت بە پێشنیارەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەى لێقەوماوانى کەرتى غەززە بەرەو وڵاتى میسر و ئوردن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە "هەروەک چۆن گەلەکەمان لەماوەی دەیان ساڵدا هەموو پیلانەکانی ئاوارەبوون و راگواستنیان شکستپێهێناوە، هەر پرۆژەیەکى دیکەى لەو جۆرە شکستپێدەهێنن".
لایخۆشیەوە بزووتنەوەى جیهادى ئیسلامیش بیرۆکەکەى ترەمپی بە هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژبە مرۆڤایەتی هەژمارکرد.
بزووتنەوەکە لە تێلگرامی خۆیان دەڵێن "بیرۆکەکە دەچێتە چوارچێوەی ناچارکردنی دانیشتووانى کەرتى غەززە بۆ جێهێشتنی خاکەکەیان".
|