جیهان

پەیوەندی دۆستانەی ترەمپ و ئەردۆغان ئاشکرابوو، ترەمپ جۆلانی دەسڕێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژنامەی ئەلدیاری لوبنانی لێدوانێکی زۆر سەیرو سەمەرەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە ناوبرا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی دۆستانە و هاوڕێیانەیان هەیە و ترەمپ داوا لە ئەردۆغان کردووە کە "جۆلانیی رادەستی هەواڵگریی ئەمریکا بکات".

دوێنێ شەو رۆژنامەی ئەلدیاری لوبنانی لێدوانێکی زۆر سەیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا باس لە هاوڕێیەتی خۆی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات، هاوکات ترەمپ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە "هاوبەشەکانمان شایستەی حوکمڕانیی سوریان، نەک ئەو رێکخراوانەی شەڕمان دەکردن" لێرەدا دۆناڵد ترەمپ دیاری نەکردووە کە کێن!، دواتر سەرۆکی نوێی ئەمریکا داواشی کردووە و دەڵێت "داوا لە ئەردۆغانی هاوڕێم دەکەم جۆلانیی رادەستی هەواڵگریی ئەمریکا بکات".

لایخۆشییەوە سەردار عەبدوڵا، شرۆڤەکاری سیاسی لە وتارێکدا بەناونیشانی (لە چاوەڕوانیی ترەمپدا) شیکردنەوەی بۆ ئەو دەقە کردووە، لە بەشێک لە وتارەکەی ئەو شرۆڤەکارە باس لە چرکەساتی هاتنەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی وەکو شانۆگەرییەکی قوتابخانەی ناماقووڵ دەچێت. هاوکات سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەر لە هاتنیشی هەندیک لەشتەکانی گۆڕی. لەوانەش کە ئاگربەستی سەپاند بەسەر نەتەنیاهۆ و حەماسدا. هەروەها بەبێ وەستان دەستیکرد بە واژۆکردنی بڕیار و فەرمانەکان.

هەر بەپێی وتەی سەردار عەبدوڵا "لە یەکێک لەهەرە سەرەتاییەکانیدا، ترەمپ باس لەوە دەکات شەڕی غەززە هی ئەمریکا نییە، و لەوانەشە ئەو ئاگربەستە تێک بچێتەوە. کەچی هەر لەو لێدوانەدا باس لە ئاوەدانکردنەوەیەکی جیاوازی ناوچەی کەرتی غەززە دەکات".

ئەو شرۆڤەکارە ئاماژە بەوەش دەکات، نەتەوە یەکگرتوەکان باس لە پێویستیی ١٤ ساڵ دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە، لەبەرامبەردا ئاوەدانکردنەوەی ئەم وێرانەیە پێویستی بە چۆڵکردنی ناوچەکەیە، کە پلانی رەوتی راستڕەوی ئیسرائیل باسی لە گواستنەوەی یەکجارەکیی دانیشتوانی غەززە بۆ ناوچەی سینای میسر دەکرد. بەڵام میسر قایل نەبووە".

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکەی ترەمپدا، میدیای ئەمریکی لە هەندێک سەرچاوەی بەرپرسی ناو ئیدارەکەی باس لە گواستنەوەی دوو ملیۆن غەزاویی بۆ وڵاتی ئەندۆنیسیا دەکەن. لەپاڵ ئەم لێدوانانەدا هەندیک دەنگوباس پەیدا بوون کە جارید کۆشنەری زاوای ترەمپ پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەکە جێبەجێ دەکات.
 
2025-01-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.