نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئاشکرایکردووە، ئەمریکا هەوڵی گوشار و سەپاندنی گەمارۆکان دەدات و ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەمریکییەکان هەمیشە بە پێچەوانەی ئەوەی ڕایدەگەیەنن مامەڵە دەکەن".
سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن ماڵپەڕی ئێرانینەوە بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە، ڕوونە کە ئەمریکییەکان هەنگاوە جدییەکانیان بۆ فشارخستنە سەر ئێران چڕتر دەکەنەوە و زەمینە بۆ سەپاندنی دانوستانەکان دەخوڵقێنن، بە بەکارهێنانی ئەو ئۆفەرانەی کە لە ڕووکەشدا بە شێوەیەکی ئاسایی دەردەکەون ڕۆژانە، چ لە ڕێگەی ڕاکێشانەوە یان هەڕەشەوە میدیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە بابەتێکی گرنگە کە دەبێ لەبەرچاوی بگرین، ئەمریکییەکان، بە درێژایی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی، هەمیشە داوای دانوستانیان کردووە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی ڕایانگەیاندووە، ڕەفتاریان کردووە.
ناوبراو پێی وایە، ئەمریکییەکان ڕێککەوتنیان کرد، بەڵام پابەند نەبوون پێیانەوە، بۆیە تاکە ڕێگە بۆ سەرکەوتنمان درێژەدان بە سیاسەت و ستراتیژەکەمانە لەسەر بنەمای بەرخۆدان.
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لەسەر پێویستی "پاراستنی ئەم ڕێبازە سنووربەزێنە سەبارەت بە ئاسایش، دەسەڵاتی بەرگری و ڕێگری سەربازی. ڕەنگە هەلومەرجەکان بگۆڕدرێن، و پێویستە خۆمان ئامادە بکەین بۆ گرتنەبەری شێوازی نوێ لە داهاتوودا".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە حکوومەتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانەکانیدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئامادەیی تارانی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی.