جیهان

سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە، بەرپرسیارێتی شکستەکان لە ئەستۆ دەگرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای چەند ڕۆژێک لە جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند.

هێرزی حەلێڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، دووپاتی کردەوە کە بەرپرسیارێتی شکستەکانی سوپا و ئاسایشی لە 7ی ئۆکتۆبەردا هەڵدەگرێت، بە ئاماژەدان بەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ناوچە زەرفەکانی غەززە ئەنجامدرا و زیاتر لە هەزار و 140 کوژراوی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی کەناڵی 12 ئیسرائیل، سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل کە دەستلەکارکێشاوەتەوە، ڕۆژی 6ـی ئازاری وەک وادەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی و ڕۆیشتنی لە پۆستەکەی لە سەرکردایەتی سوپای ئیسرائیل دیاریکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نامەیەکی فەرمیدا کە بۆ ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە و ڕوونیکردووەتەوە، ئەو بڕیارەی لەژێر ڕۆشنایی هۆشیاریی خۆی لەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانی دانراوە، داوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ماوەیەی کە دەمێنێتەوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان و بەرزکردنەوەی ئامادەیی سوپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان کەڵک وەردەگرێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە کاردەکات بۆ ڕادەستکردنی فەرماندەیی بە جێنشینەکەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بیرکردنەوە، بەتایبەتی کە ئامانجەکانی شەڕەکە هەیانە هێشتا هەموویان بەدەست نەهێنراون، بەپێی دەربڕینەکەی.

شایانی باسە، یۆاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل، هاوینی ڕابردوو داوای لێکۆڵینەوەی فەرمی کردبوو سەبارەت بە شکستەکانی ئیسرائیل لە هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر کە حەماس ئەنجامیدا، هەروەها ڕایگەیاندبوو، پێویستە ئەو لێکۆڵینەوەکان ئەو و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بگرێتەوە.

بەڵام نەتانیاهۆ لەو کاتەدا ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەوەی ڕوویانداوە ئەنجامبدرێت. بە زانینی ئەوەی کە تەنها حکومەت دەتوانێت بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی فەرمی بدات کە دەسەڵاتی دادوەری فراوان بێت و ئەنجامەکانی گرنگی و قورسایی هەبێت.

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس.

ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس یەکشەممەی ڕابردوو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای 15 مانگ شەڕی وێرانکەر.

مەرجی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە، هەروەها کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل لە تەواوی کەرتی وێرانکراو، لەگەڵ دامەزراندنی ناوچەی پارێزەر لە باکوور، هەروەها وەستانی هەمیشەیی شەڕ و ئاوەدانکردنەوەی غەززەی لەخۆگرتبوو.

کە دواتر هەندێک لێدوانی ئیسرائیل ناڕوونییان بەجێهێشت سەبارەت بە چارەنووسی پەڕینەوەی فیلادلفی لە باشووری کەرتی غەززە، بەتایبەتی کە پێشتر ئیسرائیل ڕەتکردنەوەی کشانەوەی لەو کەرتییە ڕاگەیاندبوو.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.