جیهان

ئێران: ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ترەمپ

نها نیوز – هەواڵەکان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە مەبەستی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.

ڕۆژی سێشەممە، کازم غەری بابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کە لەم دواییانەدا بەشێک بوو لە تیمی دانوستانکاری ئێران لە جنێڤ، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ترەمپ وتی: "ئێمە هەمیشە ئامادە بووین و ئەگەر ئیرادە لە لایەنی ئەمریکیشدا هەبێت، ئەوا گفتوگۆکان ئەنجامی خوازراو بەدەست دەهێنن".

وتیشی: "ئەگەر لایەنی بەرامبەر سیاسەت و ڕێبازی جیاواز بگرێتەبەر، ئێران بە پێی ئەو جیاوازییە سیاسەتی خۆی دەگونجێنێت".

جەختیشی کردەوە کە "دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن".

لە کانوونی دووەمی 2024دا تاران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتووێژەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردەوە.

جێگای سەرنجە کە ترامپ، لە مانگی ئایاری 2018 کشانەوەی وڵاتەکەی لە پلانی کاری تۆکمەی هاوبەش، یان ئەوەی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراوە، ڕاگەیاند و پاشان دووبارە سزای زیاتری بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

لە کاتی بانگەشەکانی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەکانیدا، سوێندی خوارد کە سیاسەتێکی توند بەرامبەر بە ئێران بگرێتەبەر و هەڕەشەی سزای خنکێنەری زیاتری کرد.

لە هەمان کاتدا زیاتر لە جارێک ئیرادەی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و شەڕەکان لە سەرانسەری جیهاندا پشتڕاستکردەوە، ئەمەش هیوای هەندێک وڵاتی بەرزکردەوە، لەنێویاندا ئێران، هەرچەندە پێشتر لە ئەزموونێکی تاڵدا تاقیکردبووەوە.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.