کەتائیبی قە*سا*م: ئیسرائیلمان بۆ مێژووی جیهان تێکشکاند
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی کەتائیبی قەسام کە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانیان سەرکەوتنێکی مێژوویان تۆمارکردووە و ئیسرائیلیان تێکشکاند.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند "موجاهیدانی ئێمە بۆ هەموو جیهانی سەلماندووە کە مێژوویەکی تۆمار کردووە و داگیرکەرانی تێکشکاندووە".
وتیشی "گەلەکەمان لەماوەی 471 رۆژدا لەپێناو ئازادی و پیرۆزییەکانیدا قوربانییەکی بێ وێنەی داوە".
ئەبو عوبەیدە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو قوربانی و خوێنە گەورەیەی گەلەکەیان رژاوە، بێهودە نابێت. و 2000 ئۆتۆمبێلی سەربازی لەکاتی شەڕدا تێکشکێنران و لابراون.
رونیشیکردەوە "شەڕی تۆفانی ئەقسا لە جەرگەی غەززەوە دەستیپێکرد، بەڵام رووی ناوچەکەی گۆڕی و هاوکێشەی نوێی لە ململانێ لەگەڵ کیانەکەدا هێنایە ئاراوە".
"شەڕی تۆفانی ئەقسا بووە هۆی کردنەوەی بەرەی شەڕی نوێ و ئەو قەوارەیەی ناچارکرد پەنا بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکان ببات بۆ پشتیوانی لێکردن". وتەبێژی کەتائیبی قەسام وا دەڵێت
|