ناتانیاهۆ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی کرد کە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەڕاندنەوەی بارمتەکان کراوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەوان بەردەوام نابن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، مەگەر لیستی بارمتەکانمان پێنەگات کە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئازاد دەکرێن.
ناتانیاهۆ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "ئیسرائیل هیچ پێشێلکارییەکی ڕێککەوتنەکە لە ئەستۆ ناگرێت و بەرپرسیارێتی تەواوی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تەنیا دەکەوێتە ئەستۆی حەماس".
لای خۆیەوە وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە، خۆی و وەزیرەکانی پارتە ڕاستڕەوەکەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە هاوپەیمانی حکومەت پێشکەش دەکەن.
پارتی ئۆتزما یەهودی بە سەرۆکایەتی بن گڤیر ڕایگەیاند کە "بە لەبەرچاوگرتنی پەسەندکردنی ڕێککەوتنە بێباکانە، سبەی بەیانی نامەی دەستلەکارکێشانەوە لە حکومەت پێشکەش دەکەین".
|