نها نیوز – هەواڵەکان
لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا نامەیەکی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نارد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکان بە تەلەڤزیۆنی "الحدث"ـی ڕایگەیاندووە، کە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناتانیاهۆی وتووە: "ترامپ جدییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە غەززە، بۆیە ڕێککەوتنەکە تێک مەدەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەری ئەمریکا داوای کردووە کە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕەوانەی دۆحە بکرێن بۆ دانوستان، بۆ ئەرکی تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ویتکۆف، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە دانوستانەکاندا بینیوە و فشاری خستۆتە سەر ترەمپ بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە بە ئەنجام بگەیەنێت.
هەر لە هەمان چوارچێوەدا بەرپرسێکی ئیسرائیلی دەڵێت، "دەتوانرێت ڕێککەوتنی غەززە ڕۆژی یەکشەممە جێبەجێ بکرێت تەنانەت ئەگەر ڕەزامەندییەکەش دوابخرێت".
ناوبراو پێی وایە ڕەنگە ڕێککەوتنی غەززە لە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 12:15 خولەکی شەو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە، بڵاویان کردەوە کە کابینەی ئیسرائیل سبەی هەینی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی کابینەی ئەمنی بۆ دەنگدان لەسەر ڕێککەوتنەکە دواخرا.
دواخستنەکەش بەهۆی هاتنی شاندی ئیسرائیل لە دەوحە بووە، دوای بەشداریکردنی لە دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.
ئەم شاندە دەبێت بۆ وەزیرەکانی ئیسرائیل ڕوون بکاتەوە کە دەنگ لەسەر چی دەدەن.
جێگای سەرنجە ئەو ئاگربەستەی دوێنێ دوای چەند مانگێک دانوستانی سەخت لەژێر چاودێری ئەمریکا، میسر و قەتەر ڕاگەیەندرا، سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەروەها مەرجی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و لایەنی ئیسرائیلی، و ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی داناوە.
دامەزراندنی ناوچەی پاراستن بەدرێژایی سنووری نێوان ئیسرائیل و غەززە لەخۆدەگرێت کە پانییەکەی 700 مەتر دەبێت جگە لە هەندێک خاڵ.
هەروەها زیاتر لە هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن لەبەرامبەر ئازادکردنی نزیکەی 100 دستگیرکراوی ئیسرائیلی کەهەندێکیان کوژراون.