جیهان

واشنتۆن باس لە "ئاسۆی ئومێدبەخش" بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، دووپاتی کردەوە کە دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لە غەززە ئاسۆی ئومێدبەخش بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن وتی: "کاتێک سەرۆک بایدن هاتە سەر پۆست، دوژمنەکانمان هەوڵیاندا تەحەدای پێگەی ئێمە لە جیهاندا بکەن".

وتیشی: "پێشبینی دەکەین لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بکەین و جەختی لەوە کردەوە کە "دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، ئاسۆی ئومێدبەخش بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە".

بلینکن لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "سوپاسی قەتەر و میسر دەکەین کە لەگەڵ ئەمریکا کاریان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پلانێکی تۆکمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی حوکمڕانی لە غەززە لە دوای جەنگ دابڕێژین.

2025-01-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.