ناتانیاهۆ پاشگەزبووەوە لە ئاگربەستی غەززە و دەڵێت "قبوڵ ناکەین"
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی دوێنێ راگەیەندرا کە بەنێوەندگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و قەتەر رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەنجامبدرێت، نەتانیاهۆ وتی "ئاگربەستەکە قبوڵ ناکەین".
نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان قبوڵ ناکەین، تاوەکو حەماس ئەو کێشانەی بۆ ئاگربەستەکە دروستیکردوون چارەسەر نەکات".
نوسینگەی راگەیاندنی ناتانیاهۆ، حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بزووتنەوەیە لە هەندێک لە خاڵەکانی رێککەوتننامەکە پاشگەزبووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا و قەتەر نێوەندگیری سەرەکی ڕێککەوتنەکەیان ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی ئازادکردنی دەیان بارمتە کە لە غەززە دەستبەسەرکراون و کۆتاییهێنان بە شەڕێکی 15 مانگە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیرکردووە و ناڕەزایەتی جیهانی لێکەوتووەتەوە.
|