جیهان

ئێران ئامادەیی خۆی بۆ جەنگێکی وێرانکەر راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئامادەین بۆ جەنگێكی وێرانكەرو دوورو درێژ دژی دوژمنان و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە، دەشڵێت "رەنگە دوژمن پێیوابێت ئێران لاوازبووە".

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشە جەنگێكی وێرانكەرو دوورودرێژ لە دوژمنانی وڵاتەكەی دەكات.

 سەلامی وتوشیەتی "ئاگاداربن و هەڵەی ستراتیجی یان حساباتی هەڵە نەكەن، رەنگە دوژمن پێیوابێت ئێران لاوازبووە، بەپێچەوانەوە وڵاتەكەمان توانایەكی سەربازی پێشكەوتوو و ئامادەی هەیە بۆ جەنگی گەورە و دوورودرێژ دژی دوژمن و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە.

قسەكانی سەلامی لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكی تر ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە لە پۆستەكەی دەستبەكاردەبێت، كە زۆرێك لە پێشبینیەكان وای بۆدەچن نێوانی واشنتۆن و تاران پێی بنێتە قۆناغێكی نوێ لە روبەڕوبونەوە و ئاڵۆزی.
2025-01-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.