ئاگره‌كه‌ی كالیفۆڕنیا گه‌یشته نیویۆرك و کارەساتی نایەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردەوە، ئاگر له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له شاری برۆنكس له‌ویلایه‌تی نیویۆرك له‌و وڵاتە به‌هۆی بای به‌هێزه‌وه كه خێراییه‌كه‌ی له‌نێوان 20 بۆ 30 میل بووە له كاتژمێرێكدا كه‌وته‌وه، به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س بریندار بون.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئاگره‌كه گۆڕه‌پانێكی نیشته‌جێبونی گرتووەته‌وه كه زیاتر له 150 باڵه‌خانه‌ی تێدابووه، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا.
لایخۆشییەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی نیویۆرك ئاشکرایکردووە "نزیكه‌ی 200 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه به‌شداریان له هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه كردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووە له‌نێوان 150 بۆ 160 شوقه‌ی نیشته‌جێبونیان تێدایه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه پێنج كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه و دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربون.
جێی سەرەنجە، تاوەکو ئێستا سێ ئاگر له كۆنتڕۆڵ ده‌رچون، له‌نێویاندا ئاگره‌كه‌ی پالیسادس له‌نێوان سانتا مۆنیكا و مالیبو له رۆژئاوای لۆس ئه‌نجلس، له‌كاتێكدا به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه لانیكه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و تا 10 هه‌زار باڵه‌خانه و بیناش وێران بون، له‌نێویاندا گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون سوتاون، لانیكه‌م 35 هه‌زار دۆنم زه‌وی سوتاون كه رووبه‌ره‌كه نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی شاری مانهاتنه.
|