جیهان

ئەمریکا لەسەر دانانی بنکەی سەربازی لە کۆبانێ بەپەلە دێتەدەنگ

نها نیوز – هەواڵەکان

پنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات، وڵاتەکە هیچ پلانێکى نییە بنکەى سەربازیی لەنزیک کۆبانێ دروست بکات و جەختیش دەکاتەوە کە پشتگیریی کۆتاییهاتنى گرژییەکان دەکەن لە رۆژئاواى کوردستان.

سابرینا سینگ، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریک (پنتاگۆن) لەبارەى دەنگۆى بنیاتنانى بنکەى سەربازیی وڵاتەکەى لە کۆبانێ بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "هەندێک راپۆرتمان لەوبارەیەوە بینیوە و پرسیارمان ئاڕاستە کراوە، بەڵام هیچ پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لەو ناوچەیە بکەینەوە و دڵنیا نین سەرچاوەى ئەم دەنگۆیانە کێیە".
 
وتەبێژی پنتاگۆن ئاشکراشی دەکات "بەدڵنیاییەوە پشتگیریی کۆتاییهاتنى گرژییەکان و دەستدرێژییەکانى هێزە چەکدارەکان دەکەن لە رۆژئاواى کوردستان دژى هێزەکانى سوریاى دیموکرات".
 
سینگ جەختیکردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە ئامانجەکانیان لە سوریا کە ئەویش لەناوبردنى تەواوەتیی داعشـە.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى رابردوو بە بڵاوکردنەوەى چەند گرتە ڤیدیۆییەک؛ ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەمەریکا و هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی بنکەى سەربازیی لە سوریا و نزیک لە کۆبانێ بنیات دەنێن.
 
2025-01-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.