جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەسەر تەوقەنەکردنی ئەحمەد شەرع لەگەڵیدا بەتوندی دێتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای ئەوەی دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا سەردانی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی دەستەی تەحریری شامیان کرد و رەتیکردەوە تەوقە لەگەڵ خانمەکە، لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت "رەتیكردەوە تەوقەم لەگەڵ بكات منیش بێبەشمكرد لە خەندە جوانەكەم".

ئەنالینا بیریۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە لە هەژماری خۆی لە (ئێكس) وێنەیەكی خۆی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا داناوە كە هیچ سیمایەكی گەرم و گوڕی میوانداری تیادا بەدیناكرێت، نوسیوتی "رەتیكردەوە دەستبخاتە ناو دەستم (تەوقەم لەگەڵ بكات)، منیش لەبەرامبەردا رەتمكردەوە خەندە جوانەكەمی بۆ بكەم".

تەوقەنەكردنی بەرپرسانی پرۆتۆكۆلی ئیدارەی نوێ سوریا لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە فرۆكەخانەی دیمەشق و، دواتریش لەكۆشكی سەرۆكایەتی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، كاردانەوەی میدیای زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بیربۆك لە یەكەم لێدوانیدا لەبارەی ئەو پرسە رایگەیاند "كاتێك گەیشتمە دیمەشق دیاربوو كە دیدارەكەم لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا تەوقەكردنی ئاسایی تیادانابێت، كە باوە لەم جۆرە دیدارە دیپلۆماسییانەدا.

ناوبراو وتیشی "پێموایە بۆ هاوبەشەكەشم لە گفتوگۆكان روونبوو (وەزیری دەرەوەی فەرەنسا)، ئەویش دەستی درێژ نەكرد بۆ تەوقەكردن لەگەڵیان.
2025-01-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.