ئێران چەند کەتیبەیەکی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا جێگیرکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئەرکان و جێگیرکردنی سەربازی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند کەتیبەیەکی سەربازی لە سنوری رۆژاوا و رۆژهەڵاتی وڵات جێگیرکرد.
ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵا سەیاری، سەرۆک ئەرکان و جێگیری هەماهەنگی سەربازی ئێران وتی "کۆنترۆڵی سنورەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیە"، وتیشی "بۆ پاراستنی سنورەکان چەندین کەتیبەی ئەرتەش لە سنوری رۆژاوا و رۆژهەڵات جێگیر بوونە".
ئەمیر دەریاوان ئاماژەی بەوەشدا "ئاسایشی سنوری بۆ هەر وڵاتێک گرینگە و ئەگەر نەتوانین ئاسایشی سنورەکان کۆنترۆڵ بکەین ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆ تووشی کێشە دەبێت".
ناوبراو ئەوەشی خستە روو، بۆ دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ناوخۆیمان و رێگری لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراو و خراپ دەبێ سنورەکان کۆنترۆڵ بکەین.
|