جیهان

تورکیا داوا دەکات بەرپرسیارێتی زیندانەکانی داعش لەژێر دەستی هەسەدە نەمێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ئیدارەی نوێی سووریا ئیدارەی ئەو کەمپ و زیندانانە بگرێتە ئەستۆ کە ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان تێیدا دەستبەسەرن.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانەکانیدا کە دوای دیدارەکەی لەگەڵ هاوتا بەلجیکییەکەی، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەربڕی و داوا دەکات "ئیدارەی نوێی سووریا" بەرپرسیارێتی زیندانەکانی داعش لە ئەستۆ بگرێت کە لەلایەن "هەسەدە" بەڕێوەدەبرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سووریا زیندانیکراون، ڕادەستی ئەو وڵاتانە بکرێنەوە کە ڕەگەزنامەکەیان هەیە.

2025-01-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.