جیهان

سوریا پارچە پارچە دەکرێت و هەر پارچەیەکی دەکەوێتە دەست وڵاتێک

نها نیوز – هەواڵەکان

راوێژكاری رابەڕی باڵای ئێران باسی شێواوی وڵاتی سوریا دەکات و دەڵێت "سوریا پارچە پارچە بووە و هەر پارچەیەکی بەدەست لایەنێکەوەیە".

عەلی لاریجانی، راوێژكاری رابەڕی باڵای ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و ئیدارەی سوریای نوێ بەدوری دەزانێت حكومەتێكی دیموكراسی لە سوریا پێكبهێنرێت، هەروەها لاریجانی دەشڵێت "ئەگەر هەڵسوكەوتی دەستەی دەسەڵاتدار لە سوریا عەقڵانی بێت، ئەوا كێشەیەكمان نابێت لەگەڵیان، پرساری ئەوەش دەکەم ئاخۆ قسەكانیان جێبەجێدەكەن؟".

راوێژکارەکەی عەلی خامنەیی رونیشی دەکاتەوە کە وڵاتەكەی پشتیوانی سوریا دەكات، وتیشی "ئەگەر ئیدارەی نوێ رایبگەیەنێت كە بەرگری لە خاكی سوریا دەكات و مافی هەموان دابیندەكات و چوارچێوەیەكی دیموكراتی بونیاد دەنێت، ئێران ئامادەیە بۆ بەرگیركردن لە سوریا لەبەرامبەر ئیسرائیل".

ناوبراو دۆخە مەترسیدارە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "سوریا كۆمەڵگەیەكی شێواوە و وڵاتەكە لە دۆخێكی نائاسایدایە، هەرلایەنە و كۆنتڕۆڵی ناوچەیەكی كردووە، ئەمریكاش كۆنتڕۆڵی نەوتەكەی كردووە".

قسەكانی عەلی لاریجانی لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای ئێران لەیادی پێنج ساڵی كوژرانی قاسم سولەیمانیدا رایگەیاند، سوریا موڵكی گەلەكەیەتی و ئەوانەی دەستدرێژیان كردە سەری رۆژێك لە رۆژان پاشەكشێی دەكەن لەبەردەم گەنجە ئازاكانی سوریا و، بنكەكانی ئەمریكا لەژێر پێی گەنجانی سوریادا وردوخاش دەكرێن و دەریان دەكەن.
 
2025-01-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.