جیهان

"مقاوەمەیەکی نوێ" لە سوریاوە دژی ئیسرائیل دروستبوو

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی ئاسایشی ئێران رایگەیاند، دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد گروپێکی نوێ لە سوریاوە سەرهەڵدەدات بۆ شەڕکردن دژی ئیسرائیل.

دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاویکردەوە، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی باڵای ئێران رایگەیاندووە "لەگەڵ داگیرکردنی ناوچەکانی سوریا لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، مقاوەمەیەکی نوێ لە دایکبووە و لە ساڵانی داهاتوودا خۆی دەردەخات".

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕدا، ئەحمەدییان سوور بوو لەسەر ئەوەی بەرەی مقاوەمەی دژ بە ئیسرائیل "لاواز نەبووە" دوای روخانی ئەسەد، کە هاوپەیمانی تاران بوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای روخانی رژێمی ئەسەد، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی سوریا و دەڵێت، مەبەست لە هێرشەکانی ئەوەیە کە رێگە نەدات ئەو چەکانە بکەونە ژێر دەستی "دوژمنکارانەوە".
 
2025-01-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.