خامنەیی ڕایگەیاند لوبنان و یەمەن هێمای بەرخۆدانن و سەردەکەون
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پشتڕاستی کردەوە کە لوبنان و یەمەن هێمای خۆڕاگرین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شۆڕشی ئیسلامی هێشتا زیندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە وتارێکدا لە میانی ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی یادی پێنجەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەرانی سەرکەوتن، لە حوسێنیەی ئیمام خومەینی ڕایگەیاند: "بەرگری لە مەزارگە پیرۆزەکان و ئال -مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لە پرەنسیپە دامەزراوەکانی قاسم سولەیمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەزاران کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێرانەوە سەردانی مەزارگەی شەهید قاسم سولەیمانی دەکەن و ئەم شەرەفە پاداشتی خودایە بۆ دڵسۆزی شەهید سولەیمانی لە دونیادا".
لە کۆتاید وتی: "لوبنان و یەمەن هێمای بەرخۆدانن، و ان شاءاللە سەردەکەون".
|