جیهان

ئیسرائیل وردەکاری کوشتنی هەنییە ئاشکرادەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی زانیاری نوێی سەبارەت بە كوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لە تارانی پایتەختی ئێران ئاشکراکرد.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی تیرۆرکردنی هەنییە بڵاوكردەوە تیایدا هاتووە "لە شەوی تیرۆرکردنی هەنییە، ساردكەرەوەی ژووری هەنییە تێکچوو، ئەمەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکیانکردەوە".

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس چەند جارێک بینراوە کە چووە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژووردا دەماوە، هەروەها مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژوورەکەیدا تیرۆریکردووە بۆ ئەوەی کەسی دیکە زیانی پێنەگات".

ئیسرائیل لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەشی خستووەتە روو، تیرۆرکردنی هەنییە بە یەکێک لە مەترسیدارترین و هەستیارترین تیرۆرەکانی مێژووی هەواڵگری ئیسرائیل دانرا.

رۆژی 31ی تەمموزی ئەمساڵ بزووتنەوەی حەماس کوژرانی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی خۆی، ئیسماعیل هەنییەی پشتڕاستكردەوە، ئەویش دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە تاران.
 
2024-12-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.