نها نیوز – هەواڵەکان
ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکەی "هێزەکانی ئیسرائیل" بۆ سەر یەمەن گەورەترین هێرشە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە.
هاوکات، ڕۆژنامەی عیبری بڵاویکردەوە "25 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشەکەی سەر یەمەندا کردووە".
هەمان سه ڕچاوه ڕایگەیاند "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی له سنعا بەڕۆژی ڕووناک و له میانەی وتارێکی ڕێبەری حوسییەکان پێشکەش دەکرد".
بەرپرسانی ئیسرائیل ئێوارەی پێنجشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە هێزی ئاسمانی لە پشت هێرشەکانی یەمەنەوە بووە کە بە گەورەترین هێرش دادەنرێت تا ئێستا.
ئەم هێرشانە دوای زنجیرەیەک هەڵدانی مووشەکی بالیستیک لەلایەن حوسییەکانەوە بۆسەر "ئیسرائیل" و هەفتەیەک دوای بۆردومانەکانی پێشووی "ئیسرائیل" لە یەمەن ئەنجامدراون، کە سێیەم هێرش بووە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەوە و یەکەمجارە ناوچە گرنگەکانی لە یەمەن کردە ئامانج بە فڕۆکەخانەیشەوە.
"هێرشی چوارەم بۆ سەر حوسییەکان ئەمجارە لە بەرزایییەکی تاڕادەیەک نزمدا بووە بەمەبەستی پاراستنی توخمە سەرسوڕهێنەرەکە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا چەند ناوچەیەک لە یەک کاتدا بۆردومان کراون و چەندین جۆری ژێرخانی بۆردومان کراون.
ڕۆژنامە عیبریەکە ئاماژەی بەوە کردووە "ئیسرائیل پێشوەختە واشنتۆنی لە هێرشەکە ئاگادارکردووەتەوە و پەسەندکردنی پلانەکانی هێرشەکەش لەلایەن مەیجر جەنەڕاڵ هێرزی هالێڤی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیران بووە".