جیهان

لاڤرۆڤ دووپاتی دەکاتەوە ڕێگە بە دابەشبوونی سووریا نادەن

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی ڕێگە نادات سووریا دابەش ببێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئیسرائیل نابێت ئاسایشی خۆی لەسەر حیسابی ئاسایشی ئەوانی دیکە مسۆگەر بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕێگری لە دابەشبوونی سووریا بکەین، ئەمەش ئەوەیە کە هەندێک بەدوایدا دەگەڕێن.

هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "رووسیا بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی لیبیا لە سووریا، ڕوونیشی کردەوە کە" باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق داخراوە".

ناوبراو ئاماژەی بە لێدوانەکەی ئەحمەد شەرع کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و ڕووسیای بە کۆن و ستراتیژی وەسف کرد و وتی: "ئێمە پشتیوانی ئەم ڕەوتە دەکەین".

14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.