نەتانیاهۆ هەڕەشەی قورس لە حوسییەكان دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جارێكی تر هەرەشەی توند ئاراستەی حوسییەكانی یەمەن دەكات و دەڵێت وەك حەماس و حزبوڵا و رژێمەكەی ئەسەد لەناویان دەبەن.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەرەشە لە حوسییەكان دەکات و دەڵێت "تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لە هێرشكردنە سەر دوژمنەكانی لەناوچەكەدا و وانەیەكی توندیش دەداتە حوسییەكانی یەمەن، هاوشێوەی حەماس و حزبوڵا و رژێمەكەی ئەسەد و لەناویان دەبات".
هەڕەشەكەی ناتانیاهۆ دوای ئەوە دێت، تومیر بار فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل ئەنجامدانی هێرشێكی توندی دژی حوسییەكانی یەمەن راگەیاند، ئەوەش لەدوای ئەو هێرشە موشەكییەكی حوسییەكان كە كردیانە سەر ناوچەی تەلئەبیبی گەورە لە ئیسرائیل.
جگە لەوەش، دەستەی پەخشی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکردووە، سوپاکەیان تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانی دیكە دژی حوسییەكان دەكات.
|