نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ پابەندە بە پرەنسیپی "سەرکەوتوو، نە دۆڕاو" لە شەڕی ئەتۆمیدا، بەڵام پێشنیاری تاقیکردنەوەی ناکات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕۆسیا 1ـی ڕایگەیاند:"مۆسکۆ نایەوێت پرسی مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی وروژێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وڵاتەکەی هەرگیز گفتوگۆی دەستپێنەکردووە لەسەر ئەوەی چی لە چەکی ئەتۆمی بکات و ئایا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت یان نا".
وتیشی، "نامانەوێت پرسی مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی وروژێنین ئێمە بە توندی لەو فۆرمولەیە دەڕۆین کە ناتوانرێت براوە لە شەڕی ئەتۆمیدا هەبێت، سەرۆک کۆماریش چەندین جار ئەمەی وتووە، بەڵام من ئامۆژگاری کەس ناکەم کە تاقیکردنەوە بکات".
لاڤرۆڤ، ڕوونیکردەوە کە "مۆسکۆ هیوادارە ئەوانەی گوێیان هەیە بیبیستن، ئەوانەی عەقڵیان هەیە تێبگەن".
ناوبراو جەختی کردەوە، ڕووسیا هەرگیز دەستی بە گفتوگۆ نەکردووە کە چەکی ئەتۆمی چی لێ بکات یان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
پێدەچێت ڕووسیا نزیکەی هەزار و 700 سەری ئەتۆمی لە زیاتر لە 500 مووشەکدا هەڵبگرێت کە دەتوانرێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە سایلۆ و بۆمب هاوێژی گەڕۆک و ژێردەریایی و فڕۆکەوە هەڵبدرێتەوە.