جیهان

شوێنی مانەوەی ماهیر ئەسەد ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

هەرچەندە مشتومڕەکان لەسەر مانەوەی شوێنی براکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی هەڵاتووی سوریا زۆرن، بەڵام بەپێی هەواڵێکی میدیای جیهانی سکای نیوز کەلە زاری سەرۆکی حزبی تەوحیدی عەرەبییەوە ئاشکرایکردووە، ماهیر ئەسەد لە وڵاتی روسیایە.

ویئام وەهاب، سەرۆکی حزبی تەوحیدی عەرەبی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوز دەڵێت "ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا، لە روسیایە".

ویئام ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتی روسیا بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، رۆڵێکی سەرەکی لە ئیدارەدانی پرسی سوریا دەگێڕا و سوپای سوریا لەکاتی رووداوەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە کە بووە هۆی روخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، فەرمانی پێکرابوو لە هەندێک ناوچە نەجەنگن و ئەگەر بهاتایە سوپای سوریا شەڕی بکردایە، ئەوا شەڕەکە دە ساڵی تری دەخایاند.

ناوبراو ئاشکراشیکردووە بۆ سکای نیوز "هێزە ئێرانییەکان، لەسەردەمی رژێمی پێشووی سوریا، بە فراوانی لە حەلەب و ناوچەکانی تر دەبینران، بەڵام لە ئێستادا ئیتر هیچ رۆڵێکیان لە پرسی سوریادا نییە.

بەوتەی سەرۆکی حزبی تەوحیدی عەرەبی بێت، ئەم پێشهاتانە لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی فراوانتری روسیا و وڵاتانی تر، بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخی سوریا هاتوونەتە ئاراوە.
 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.