جیهان

خامنەیی پێشبینی دەکات گرووپی بەهێز لە سووریا دەرکەون

نها نیوز – هەواڵەکان

ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت،  پلانی ئەمریکا لە سووریا بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و ئاژاوەگێڕییە.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە میانەی ڕێوڕەسمێکی ئایینیدا لە تاران ڕایگەیاند: "پلانی ئەمریکا سەپاندنی هەژموونیەتی بەسەر وڵاتێکدا لە ڕێگەی دانانی "ڕژێمێکی ستەمکارانە" کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەکات بۆ ئاژاوەگێڕی".

خامنەیی، پێشبینی دەکات ڕووداوەکانی سووریا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک کەس و گروپ لە کەسانی شەرەفمەند و بەهێز کە ناوبراو  وەسفیان دەکات.

میدیاکانی ئێران لە زاری خامنەییەوە ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل "هەڵخەڵەتێنن" کە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و داهاتووی ناوچەکە لە واقیعی ئێستای باشتر دەبێت.

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.