ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر حووسییەکان
نها نیوز – هەواڵەکان
سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ڕاگەیاند.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە "هێرشی ئاسمانی وردیان ئەنجامداوە و دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنیان کردۆتە ئامانج کە لەلایەن گروپی حوسییەکانەوە لە سەنعا بەڕێوەدەبرێت".
میدیا نێودەوڵەتییەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕایانگەیاند، کە سەنعای پایتەختی یەمەن، کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی.
پێشتریش ڕۆژی شەممە، بزووتنەوەی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاندبوو کە "بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی فەلەستین 2" ئامانجێکی سەربازیی لە تەل ئەڤیڤ پێکاوە، و سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە نەیتوانیوە ڕێگری بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییەکان دەکەن.
|